لە نەجەف زیارەتکارانی بیانی بەشدارییان لە مەراسیمی عاشووردا کرد

رووداو - نەجەف

لە رێوڕەمسی عاشوورا جگە لە شیوەن گێڕان بە شێوەی شانۆگەری، شیعە مەزهەبەکانی جیهان لە نەجەف و کەربەلا یادی کوژرانی ئیمامی حوسەین دەکەنەوە.


زیارەتکاران بە نەریتی جیاواز، بە دەهۆڵ لێدان و ئاگربەرزکردنەوە تا بەرەبەیان شیوەن دەگێڕن، بەخنجەر سەری خۆیان خوێن لێدێنن بەجۆرێک تا خوێن لە لەشیان دێتە خوارەوە.

ئامادەکردنی خواردن لە مەوکبەکان بۆ زیارەتکاران نەریتێکی هەمیشەی رێوڕەسمە ئایینییەکانی شیعەکانە، ئەحمەد ماوەی بیست ساڵە وەکو چێشتلێنەرێک خواردن بۆ زیارەتکاران ئامادە دەکات دەڵێت "خواردنی عاشوورا تایبەت و شێفا بەخشە".

رێوڕەسمی ساڵیادی کوژرانی ئیمامی حوسەین لە یەکی مانگی موحەرەم دەستپێدەکات و بۆ ماوەی 40 رۆژ بەردەوام دەبێت لەو ماوەیەدا بە سەتان هەزار  شیعە مەزهەبی جیهان روو لە کەربەلا و نەجەف دەکەن بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمە ئایینییەکان.

پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن