لە هەورامان خەڵک لە سەیرانگەکان جەژن دەکەن

رووداو دیجیتاڵ 

رێوڕەسمی جەژنی لە مەریوان و هەورامان بە شێوەیەکی جیاواز بەڕێوەچوو، خەڵک لەم جەژنە لە ناو سروشت شایی دەکەن و خۆشی دەردەبڕن.
 
لەم جەژنەدا هێشتا کەشوهەوای رۆژهەڵاتی کوردستان خۆشە و هاونیشتمانییان پیرۆزیی جەژن و کەشوهەوایان بە یەکدی گرێداوەتەوە.
 
گەنج و بەساڵاچوو لە سەیرانگەیەکی هەورامان کۆبوونەتەوە و بە دڵخۆشییەوە جەژنی رەمەزان بەڕێدەکەن، ئەویش بەپێی دابونەریتەکانی کوردەواری.
 
رەمەزانی ئەمساڵ هاوکات لەگەڵ نەورۆز دەستیپێکرد، رەنگە ئەوەش هۆکارێک بێت کە خەڵک لە یەکەم رۆژی جەژن بچنە سەیرانگەکان.