پەرلەمانتارانی ئێران: وەزیرانی کار و رێگەوبان دەستلەکاربکێشنەوە

رووداو - هەولێر 

وەک کاردانەوە بە رووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکەی ئێران، ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی ئێران داوای دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری رێگەوبان و وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئێران دەکەن. 


ئەو پەرلەمانتارانە دەڵێن، ئەگەر دوو وەزیرەکەی کابینەی حەسەن رووحانی دەستلەکارنەکێشنەوە، متمانەیان لێ وەردەگیرێتەوە.

ئەوان وەزیری رێگەوبانی ئێران بەبێ توانایی لە کۆنترۆڵکردنی قەیرانەکان و جێبەجێنەکردنی پلانی پەرلەمان بۆ نۆژەنکردنەوەی کەرتی گواستنەوە تۆمەتبار دەکەن. 

هەروەها دەڵێن، وەزیری کاری ئێران پرسە سیاسییەکانی تێکەڵ بەکاری وەزارەتخانەکە کردووە.