رووداو دیجیتاڵ
10یەمین فێستیڤاڵی بەیت و حەیران لە سەردەشت کۆتاییهات کە رۆژانی پێنجشەممە و هەینیی رابردوو بەڕێوەچوون.
9 گرووپ و 120 هونەرمەندی کورد و ئێرانی لە فێستیڤاڵەکەدا بەشداربوون، هونەرمەندانی پارێزگاکانی سنە و کرماشان زۆربەی خەڵاتەکانیان بەدەستهێنا.
گرووپی هاواری سنە و ئاناهیتای کرماشان پلەی یەکەم و دووەمیان بەدەستهێنا. لە بەشی دوێت یەسنا عافی و باران کیانی لە بۆکان پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا. هونەرمەندانی کرماشان و ئیلام پلەی دووەم و سێیەمی گۆرانیی دوێتیان بردەوە.
لە بەشی گۆرانیبێژی تاکدا کەس پلەی یەکەمی بەدەستنەهێنا. رێبواری حاجی خەلانی لە گۆرانیبێژی تاک پلەی دووەمی بەدەستهێنا. رۆژین داودی و سینا نەقشبەندی خەڵاتی یەکەمی ژەنیارییان پێبەخشرا.
بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵەکە دەڵێن، ئامانجیان خزمەتکردنی هونەرە، بەڵام بەشداریی خەڵک لە فێستیڤاڵی ئەمساڵ کەمتر بوو لە ساڵانی رابردوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ