سوپای ئیسرائیل دەڵێت 20 سەرکردەی حیزبوڵڵایان لەگەڵ حەسەن نەسروڵڵا کوشتووە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە بۆردوومانەکەی رۆژی هەینیدا کە تێیدا ئەمینداری گشتیی حیزبوڵـڵا کوژرا، 20 سەرکردەکەی دیکەی گرووپەکە کوژران. 
 
رۆژی یەکشەممە 29ی ئەیلوولی 2024 سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، جگە لە حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵـڵا، "زیاتر لە 20 تیرۆریستی دیکە لە پلەی جیاواز کوژران کە لە ژێرزەوینی بارەگەی سەرەکی حیزبوڵـڵا دابوون و پلانیان بۆ ئۆپەراسیۆن دژی ئیسرائیل دادەنا."
 
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی سوپای ئیسرائیل، لەنێو کوژراوەکاندا ئیبراهیم حوسێن، بەرپرسی یەکەی ئاسایشی ئەمینداری گشتی و سەمیر تەوفیق زیاب، راوێژکاری حیزبوڵڵا "کە لە کەسە نزیکەکانی حیزبوڵـڵا بوون" لەو هێرشەدا کوژران. ئاماژە بەوەش دەکات، "بەهۆی نزیکییانەوە لە ئەو (نەسروڵڵا)، ئەوان (ئیبراهیم حوسێن و سەمیر تەوفیق) رۆڵێکی کاریگەریان لە ئۆپەراسیۆنەکانی حیزبوڵڵا بە گشتی و نەسروڵڵا بەتایبەتی هەبوو." 
 
دوێنێ حیزبوڵڵا کوژرانی ئەمیندارەکەی لە بۆردوومانێکی رۆژی هەینیی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری بەیرووت پشتڕاستکردەوە، ئەمڕۆش کوژرانی عەلی کەراکی، فەرماندەی باڵای بزووتنەوەکەی لە باشووری لوبنان راگەیاند. 
 
لە 08-10-2023 دوای رۆژێک لە هەڵگیرسانی جەنگی غەززە، حیزبوڵڵا پاڵپشتیی خۆی بۆ حەماس دەربڕی و هێرشی کردە سەر باکووری ئیسرائیل. بە گوێرەی بەرپرسانی لوبنان، تاوەکو 26ی ئەیلوول هەزار و 540 کەس کوژراون. بە گوێرەی بەرپرسانی ئیسرائیلیش، زیاتر لە 50 کەسی ئیسرائیلی کوژراون. 
 
تاوەکو ئێستاش ژمارەیەک فەرماندەی دیکەی حیزبوڵڵا کوژراون، لەوانە ئیبراهیم عەقیل، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان و دووەم فەرماندەی سەربازی گەورەی حیزبوڵڵا؛ فوئاد شوکر، فەرماندەی گشتی و گەورەترین پلەی سەربازی نێو حیزبوڵڵا؛ ویسام تەویڵ، فەرماندەی هێزەکانی رەزوان؛ ئەبو حەسەن سەمیر، فەرماندەی راهێنانی سەربازی؛ تاڵب سامی عەبدوڵڵا، فەرماندەی یەکەی نەسر و محەممەد ناسر، فەرماندەی یەکەی عەزیز.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەباس نیلفرووشان، فەرماندەی هێزەکانی سوپای پاسداران لە لوبنان

سوپای پاسداران کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای لە لوبنان پشتڕاست کردەوە

سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا کوژرانی عەباس نیلفرووشانی لە بەیرووت پشتڕاست کردەوە، کە فەرماندەی گشتیی هێزەکە بوو لە لوبنان. ئاماژە بەوەش دەکات، "تاوانەکانی رژێمی زایۆنی لە لوبنان بە تووندی سەرکۆنە دەکەین."