نێچيرڤان بارزانى به‌شداريى پرسه‌ى شێخ سه‌عيد بن زايد ده‌كات
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری ئەبوزەبیی پایتەختی ئیمارات به‌شداریی له رێوڕه‌سمى پرسه‌ى شێخ سه‌عيد بن زايد ئال نههيان، براى سه‌رۆكى ئيمارات شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نههيان كرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به ناوى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و خۆی و گه‌لى كوردستان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مى ئاراسته‌ى سه‌رۆكى ئيمارات و خانهوادەکەیان و گه‌لى ئيمارات كرد و، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نههيان، سه‌رۆكى ئيمارات، سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد بۆ سه‌ردانه‌كه‌ى و هاوسۆزى و هاوبهشييان له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا.
دیوانی سەرۆکایەتیی ئیمارات پێنجشەممەی رابردوو کۆچی دواییکردنی شێخ سەعید بن زاید ئال نەهیان، نوێنەری حاکمی ئەبوزەبی و برای سەرۆکی ئیمارات، شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیانی راگەیاند، بەهۆی کۆچی دواییشییەوە ماتەمینی گشتیی بۆ ماوەی سێ رۆژ لە ئیمارات راگەیەندرا.
شێخ سەعید، شەشەم کوڕی شێخ زاید بن سوڵتان ئال نەهیان بوو، لەدایکبووی ساڵی 1965 بوو و رۆژی 27ـی ئەم مانگە لەتەمەنی 58 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، لەماوەی ژیانیدا چەندین پۆستی حکومیی وەرگرتووە، کە دوایینیان نوێنەری حاکمی ئەبوزەبی بوو.