نێچیرڤان بارزانی: لەگەڵ هاوڕێم بن زاید باسمان لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان کرد
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات تاوتوێی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئەبوزەبی کردووە.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ئه‌بوزه‌بى له‌لايه‌ن شێخ محه‌ممه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى ئيماراته‌وه، پێشوازى لێكرا و کۆبوونەوە.
لەدوای کۆبوونەوەی شاندی هەردوولا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات بە جیا کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵییان ئەنجامدا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی ئێکسدا نووسیویەتی: "خۆشحاڵبووم بە دووبارە بینینەوەی هاوڕێم جەنابی شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان لە ئەبوزەبی."
لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەیان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "باسمان لە پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئیمارات کرد، لەگەڵ چەند پرسێکی دیکە. هەرێمی کوردستانی عێراق پەیوەندییە بەهێزەکانی لەگەڵ ئیمارات بەرز دەنرخێنێت."
هاوکات، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، له كۆبوونه‌وه‌كى دۆستانه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيمارات له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدايان تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها لەبارەی دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
دەشڵێت، هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان له بوارى ئابوورى و بازرگانى و هاريكاريى وزه‌دا كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسيان له ده‌رفه‌ت و بواره‌كانى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى ئيماراتى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد، به‌تايبه‌تى له پرۆژه‌كانى ژێرخان و په‌ره‌پێداندا.
لەبارەی دۆخى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانيشى، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەردوولا "هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى كارى پێكه‌وه‌يى و هاريكاريى هاوبه‌ش و هه‌مه‌لايه‌نه‌ى وڵاتان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و رێگرى له فراوانبوون و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى ئاڵۆزييه‌كان."
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، گۆڕ‌انى کەشوهەوا و لێكه‌وته‌كانى، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
لای خۆیەوە، میدیای فەرمیی ئیمارات لەبارەی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات نووسیویەتی: شێخ محەممەد بن زاید لە کۆشکی (شاطئ) لە ئەبوزەبی لەگەڵ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی کۆبووەوە.
ئاژانسی هەواڵی ئیمارات - وام کە میدیای فەرمیی وڵاتەکەیە دەشڵێت، هەردوولا "باسیان لە پەیوەندیی نێوان وڵاتی ئیمارات و کۆماری عێراق بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی کرد. هاوکات، تاوتوێی پەرەپێدانی هاریکاری و فراوانکردنی ئاسۆکانی کرد بەجۆرێک لە بەرژەوەندیی هەردوو گەلی دۆست دا بن و خواستی هەردوولا بۆ گەشەپێدانی سەقامگیر و خۆشگوزەرانی بەدیبێت."
پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات
هەرێمی کوردستان و ئیمارات پەیوەندییەکی بەهێزیان هەیە؛ ئیمارات وەکو یەکەم وڵاتی کەنداو ساڵی 2012 کۆنسوڵخانەی لە هەولێر کردەوە.
بەگوێرەی پەیمانگەی فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەسەر عێراق، ئیمارات 25٪ـی وەبەرهێنانی دەرەکیی لە هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێت و بازرگانیی ساڵانەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات دەگاتە سێ ملیار دۆلار.
هاوکات، هەرێمی کوردستان هەنار، سێ‌و، ترێ و پەتاتە هەناردەی ئیمارات دەکات، بەجۆرێک 90٪ـی هەناردەی دەرەوەی پەتاتەی هەرێمی کوردستان دەچێتە ئیمارات.
ئیمارات رۆڵێ هەرێمی کوردستانی لە رووبەڕووبوونەوەی داعش بەرز نرخاندووە و لەدوای ساڵی 2014 و هێرشی داعش، وڵاتەکە هاوکاریی مرۆیی بۆ 250 هەزار ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی کوردستان دابین دەکات.