حوسییەکان: هێرشمان کردووەتە سەر سعودیە و ئەبوزەبی و دووبەی
رووداو دیجیتاڵ
چەکدارانی حوسیی یەمەن رایانگەیاند، هێرشیان کردووەتە سەر سعودیە، ئەبوزەبی و دووبەی. ئەوەش لە کاتێکدایە کە بەیانیی ئەمڕۆ ئیمارات رایگەیاند، لە ئاسمانی ئەبو زەبی بەرپەرچی دوو مووشەکی بالیستییان داوەتەوە کە لەلایەن چەکدارانی حوسییەوە ئاراستەی وڵاتەکە کرابوون.
گوتەبێژی چەکدارانی حوسی لە راگەیێندراوێکدا هەڕەشەی فراوانکردنی هێرشەکانیان بۆسەر ئیمارات کردووە. یەحیا سەریع، گوتەبێژی چەکدارانی حوسی دەڵێت، "ئامادەین بۆ فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنەکەمان لە قۆناخی داهاتوودا و بە هێرش و گرژی رووبەڕووی هەموو هێرش و گرژییەک دەبینەوە".
یەحیا سەریع، گوتەبێژی حوسییەکان رۆژی دووشەممە 24-01-2022 لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە، رایگەیاند، "لە وەڵامی زیادکردنی هێرشی ئەمریکا و سعودیە و ئیمارات و تاوانەکانیان بەرامبەر گەلی یەمەن، هێزی مووشەکی و هێزی چەکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانمان ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی گەورەیان ئەنجامدا بە ناونیشانی (ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی دووەمی یەمەن) کە چەقی خاکی سعودیە و ئیماراتی کردە ئامانج".
حوسییەکان هێرشی مووشەکییان بۆسەر باشووری سعودییەش ئەنجامداوە، بەهۆی یەکێک لە مووشەکەکانەوە دوو کەس برینداربوون و مووشەکێکی دیکەش خراوەتەخوارەوە.
گوتەبێژی حوسییەکان ئاماژەی بەوەش کرد، "لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بنکەی ئاسمانیی زەفرە و چەند شوێنێکی دیکەی هەستیارمان لە ئەبو زەبی پایتەختی ئیمارات بە ژمارەیەکی زۆر لە مووشەکی دوورمەودای جۆری 'زولفەقار' کردە ئامانج؛ هەروەها ژمارەیەک شوێنی هەستیار و گرنگمان لە دووبەی بە ژمارەیەکی زۆر لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری (سەمماد سێ) کردە ئامانج".
یەحیا سەریع ئەوەشی خستووەتەڕوو، "هەروەها بە ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری سەمماد یەک و قاسف 2K چەند بنکەیەکی سەربازیمان لە چەقی خاکی سعودیە لە ناوچەی شروورە و چەند ناوچەیەکی دیکە کردە ئامانج؛ لە هەمان کاتدا چەند شوێنێکی گرنگ و هەستیارمان لە ناوچەی جیزان و عەسیری سعودیە بە ژمارەیەکی زۆر مووشەکی دوورمەودا کردە ئامانج؛ ئۆپەراسیۆنەکەش ئامانجەکانی خۆی بە وردی بەدیهێنا".
هێرشەکە دوای هەفتەیەک دێت لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆسەر ئەبوزەبی کە تێیدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا، گوتەبێژی حوسییەکان دەڵێت، "ئامانجەکانی خۆی بە وردی پێکاوە".
ئەمڕۆ دووشەممە 24-01-2022 دەسەڵاتدارانی ئیمارات رایانگەیاند، دوو مووشەکیان لە ئاسمانی ئەبوزەبی بەرپەرچداوەتەوە، بەڵام باسی لە هیچ هێرشێک بۆسەر دووبەی نەکرد.
بەهۆی هێرشەکانی هەفتەی رابردوو بۆسەر ئەبوزەبی، لەلایەن ئیماراتەوە زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی بۆسەر یەمەن دەستیپێکردووە، کە بەشێکە لەو هاوپەیمانێتییە عەرەبییەی سعودیە بۆ شەڕی دژی چەکدارانی حوسی سەرکردایەتیی دەکات.