رووداو دیجیتاڵ
هێڵی ئاسمانیی تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ سووریا دەستپێکردەوە، کە لە 1ـی نیسانی 2012 بەهۆی شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتە رایگرتبوون.
کاژێر 09:00 ـی بەیانیی رۆژی پێنجشەممە، 23ـی کانوونی دووەمی 2025، گەشتی ئیستەنبووڵ- دیمەشق کرا.
سامر رازی، بەڕێوەبەری تەکنیکیی هێڵی ئاسمانیی سووریا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی تورکیا دەگاتە دیمەشق.
یەکەم گەشتی پلان بۆ داڕێژراوی هێڵی ئاسمانیی تورکیا بۆ دیمەشقی پایتەختی سووریا، دوای 13 ساڵ بە فڕۆکەیەک کە کۆدی فڕینی "TK 846" بوو لە فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵەوە کرا.
بەشێک لەو سەرنشینانەی بەیانیی ئەمڕۆ گەیشتنە فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵ، لەبەردەم دەروازەی چوونە ژوورەوەی فڕۆکەخانەکەدا خۆشحاڵیی خۆیان نیشاندا و دڵخۆش بوون بە گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکەیان.
کۆی گشتی 349 سەرنشین دوای پشکنینی بلیت و پاسپۆرت، سواری ئەو فڕۆکەیە بوون کە بڕیارە دوای گەشتێکی نزیکەی دوو کاژێری لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق بنیشێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ