هێڵی ئاسمانی میدڵ ئیستی لوبنانی گەشتەکانی بۆ هەولێر دەستپێدەکاتەوە
رووداو-هەولێر
هێلی ئاسمانی میدڵ ئیستی لوبنانی رایگەیاند لە رۆژی 3 ی مانگی داهاتووەوە دەست بە گەشتەکانی دەکاتەوە بۆ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لانیکەم هەفتانە چوار گەشت ئەنجام دەدرێن.
بەپێی راگەیێندراوی ئەو هێڵە ئاسمانییە گەشتەکان لە رۆژانی شەممە و یەکشەممە و سێشەممە و پێنجشەممە دەبن.
دوای ئەوەی بەغدا بەهۆی بەڕێوەچوونی گشتپرسی سەربەخۆیی ، گەمارۆی ئاسمانی بەسەر فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان سەپاند ، هێڵە ئاسمانییەکان گەشتەکانیان بۆ هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی بە ناچاری راگرتبوو.
سەرەتای ئەم هەفتەیە دوای رێککەوتنی حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتییەکان، یەکەم فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی فلای دوبەی گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر.
پێداچوونەوە؛ عومەر شایان