حیزبوڵڵای لوبنان: بە 140 مووشەک هێرشمان کردە سەر ئیسرائیل

رووداو دیجیتاڵ 

حیزبوڵڵای لوبنان دەڵێت، ئەمڕۆ هەینی، بە 140 مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر باکووری ئیسرائیل. 
 
ئەوەی رۆژێک دوای ئەوە دێت کە حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا بەڵێنی دا کە تۆڵەی تەقاندنەوەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و بۆردوومانەکان لە ئیسرائیل دەکەنەوە. 
 
لای خۆیەوە، سوپای ئیسرائیل دەڵێت، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ حیزبوڵڵا مووشەکەکانی لە جۆری کاتیۆشا بە سێ جار هاوێشتوون و چەند شوێنێکی سەر سنووری لوبنان - ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانج. حیزبوڵڵاش دەڵێت، چەند شوێنێکی بەرگریی ئاسمانی و بارەگای سوپای ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانج. 
 
نوێدەکرێتەوە...