ساخکردنەوە؛ ئایا ئیبراهیم رەئیسی پەیجەری بەکارهێناوە؟

 
رووداو دیجیتاڵ 

بەرنامەی رۆژی هیوا جەمال هەواڵێکی جیهانیی ساخکردەوە لەبارەی ئەو وێنانەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری پێشووی ئێران کە بڵاوکراونەتەوە و گوایە "پەیجەر"ـی بەکارهێناوە.
 
وێنەیەک بڵاوبووەتەوە لەسەر مێزێکی بچووکی تەنیشت ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری پێشووی ئێران دەگوترێت، ئامێرێکی پەیجەرە، بەشی فاکت چێکینگی رۆژی هیوا جەمال لێی کۆڵیوەتەوە، ئەوەی دانراوە پەیجەر نییە و تەنیا کاتژمێرە.
 
محەممەد جەمشیدی، یاریدەدەری سیاسی سەرۆککۆماری پێشووی ئێران، لە ئەوکاتنی خۆی لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی؛ ئەوەی لەسەر مێزی تەنیشت شەهید رەئیسی دانراوە، تەنیا کاتژمێرێکە و هیچی دیکە، ئەوەی بدرەوشێتەوە زێڕ نییە، ئەوە وێنەیەکە لەکاتی کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری پێشووی دەرەوەی پاکستانە.
 
بە گوێرەی بەشی فاکت چێکینگی رۆژی هیوا جەمال، لەچەندین وێنەدا ئەو ئامێرە بچووکە دەردەکەوێت، لەهەندێ وێنەدا کاتی کۆبوونەوەکە نووسراوە. یەکێکی دیکە لەو وێنانەی بڵاوبوونەتەوە، لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران لە 22ی یەکی 2022 دانراوە، کۆمەڵێک وێنەی رەئیسی و باڵیۆزی بڕۆنای بڵاوکراوەتەوە لەچەندین وێنەدا ئامێرەکە دەردەکەوێت.