گالەری

 
رووداو دیجیتاڵ
 
دوای نزیکەی 16 مانگ جەنگی نێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس، دواجار ئاگربەست راگەیێندرا و خەڵکی ئاوارەبووی ناوچە جیاجیاکانی غەززەش بە لێشاو دەگەڕێنەوە بۆ ماڵە وێرانکراوەکانیان.
 
ئاگربەستەکە بڕیاربوو ئەمڕۆ کاژێر 08:30 بە کاتی غەززە (09:30 بە کاتی هەولێر) دەستپێبکات، بەڵام بەهۆی ئەوەی بزووتنەوەی حەماس لیستی بارمتەکانی رادەستی ئیسرائیل نەکردبوو، جێبەجێکردنی ئاگربەستەکە نزیکەی سێ کاژێر دواکەوت، لەو ماوەیەشدا سوپای ئیسرائیل بۆردوومانێکی نێو غەززەی کرد و 19 کوژراو و 25 برینداری لێکەوتەوە.
 
هەزاران کەس لە غەززە دوای ماوەی دیاریکراوی دەستپێکردنی ئاگربەست، بە خێمە و کەلوپەلەکانیانەوە گەڕانەوە بەرەو ئەو ناوچەیەی لێی نیشتەجێن.
 
کەم کەس لە خەڵکی غەززە هەیە کە زیاتر لە جارێک بەهۆی جەنگەوە ئاوارە نەبووبن، بەڵام دواجار گەڕانەوە بۆ ماڵە وێرانکراوەکانیان. سەرەڕای ئەو هەموو ئازار و ناڕەحەتیەی بەسەریان هات و وێرانبوونی ماڵەکانیان، زۆرینەی ئاوارەکانی غەززە ئاهەنگیان گێڕا بەبۆنەی وەستانی جەنگەوە.