نێچیرڤان بارزانی و هاکان فیدان پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

15-02-2025
 دیمەنی کۆبوونەوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا
دیمەنی کۆبوونەوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا
نیشانەکردن کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا لە میونشن کۆبوونەوە. 
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییه‌كانى عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ تورکیا تاوتوێ کران، هەروەها باسيان له‌ چۆنيه‌تيى بەهێزکردنی هاوکاری لە بوارى سیاسی، ئابووری و ئەمنيدا كرد و تيشكيان خسته‌سەر پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی عێراق و سووریا و ناوچەکە.
 
نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر بره‌ودان به‌ پەیوەندیی دۆستانه‌ى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ تورکیا له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش کردەوە و ئاماژەی به‌ گرنگيى هاريكاريى هاوبەش لەگەڵ تورکیا لە هەموو بوارەکان، بەتایبەتی له‌ بوارى ئاسایش و سەقامگیریى ناوچه‌كه‌دا، كرد‌.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هاکان فیدان "خواستى تورکیای بۆ بەهێزکردنی زياترى پەیوەندییەکانى لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا نيشان دا، هەروەها جەختی لەسەر گرنگیی هەماهەنگیی هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارييه‌ ئەمنییەکان و کارکردن بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و گەشانەوە لە ناوچەکەدا کردەوە".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیاش لە بارەی کۆبوونەوەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی: "وەزیرمان هاکان فیدان لە چوارچێوەی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ئیدارەی هەرێمیی کوردیی عێراق کۆبوونەوە."
 
کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دوێنی 14ـی مانگ بە بەشداریی دەیان سەرۆک و وەزیری وڵاتان دەستیپێکرد. 
 
پرسە گرنگەکانی کۆنفراسەکە، جەنگی غەززە، رووسیا - ئۆکراینا و دۆخی سووریان.
 
دووەم رۆژی کۆنفرانسەکە، رۆژێکی مێژوویی بوو بۆ دیپلۆماسییەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کە تێیدا لەگەڵ بەرپرسانی هەرە باڵای ئەمریکا و ئەورووپا کۆبووەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە