نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ محەممەد بن زاید، جێنشینی ئەبوزەبی کۆدەبێتەوە
رووداو دیجیتاڵ
لە یەکەمین کۆبوونەوەیدا لە ئیمارات، ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێنشینی ئەبوزەبی کۆدەبێتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پته‌وترکردنی په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئيمارات و چۆنێتيى فراوانكردنى بواره‌كانى هاوبه‌شى و هاريكاريى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئيمارات تاوتوێ ده‌کرێت.
هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە ئەبوزەبی، رایگەیاند: بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 12-06-2021 کاژێر 16:00 خولەک بە کاتی هەولێر نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئەبوزەبیی ئیمارات لەگەڵ محەممەد بن زاید ئالنەهیان، جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئیمارات کۆببێتەوە.
رۆژی هەینی 11-6-2021 نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەبوزەبیی ئیمارات و لە فڕۆکەخانەی بەتین بە دانانی ئاڵای کوردستان لەلایەن هەر یەک لە ئەحمەد عەلی ئەلسایخ، وەزیری دەوڵەت و موزهەر جبووری، باڵیۆزی عێراق و کۆنسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێ‌کرا.
ئیمارات دوای تورکیا، ئێران و چین چوارەم هاوبەشی بازرگانی هەرێمی کوردستانە، بەجۆرێک قەبارەی ئاڵوگۆری بازرگانی نێوان هەردوولا ساڵانە یەک ملیار دۆلارە، ئەم سەردانە لە کاتێکدایە 120 کۆمپانیا ئیماراتی لە هەرێمی کوردستان هەن، ساڵانە بە زیاتر لە 3 ملیار دۆلار وەبەرهێنانیان لە هەرێمی کوردستان دەکەن.
لە رۆژی 03-05-2021 سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئه‌لزاری، كۆنسوڵى گشتیی میرنشینی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی - ئیمارات كرد.
لە دیدارەکەدا كۆنسوڵی گشتیی ئیمارات سڵاوی سه‌رۆک و سه‌رۆكوه‌زیران و جێنشینی ئه‌بو زه‌بیی به نێچیرڤان بارزانی راگه‌یاند و بانگهێشتنامه‌يه‌كى شێخ محه‌ممه‌د بن زاید ئال نههيان، جێنشینی ئه‌بو زه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌كداره‌كانی، بۆ سه‌ردانى ئيمارات، راده‌ستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد كه تيايدا خواستى ئيماراتى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات كردبووەوە.
پێشوازی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئەبوزەبیی ئیمارات pic.twitter.com/UsasixfnAK
— Rudaw (@Rudawkurdish) June 11, 2021