نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی ئیمارات پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکەن
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە و رایگەیاند، باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ عێراق و بەتایبەت هەرێمی کوردستان کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 09-03-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمیی سەرۆکی وڵاتەکە، سەردانی ئیماراتی کرد. سانی بن ئەحمەد زیوەدی، وەزیری بازرگانیی دەرەوەی ئیمارات لە فڕۆکەخانەی ئەبو زەبی پێشوازیی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.
دواتر نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات کۆبوووە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تویتەر "خۆشحاڵیی" خۆی بە پێشوازیکردنی لە لایەن سەرۆکی ئیماراتەوە دەربڕی و دەڵێت، باسیان لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی ئیمارات لەگەڵ عێراق و بە تایبەت هەرێمی کوردستان کردووە.
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان؛ نێچیرڤان بارزانی و محەممەد بن زاید ئال نەهیان پهیوهندییهکانی عێراق و ههرێمى كوردستان لهگهڵ ئیمارات، بوارهكانى هاريكاريى هاوبهش، دۆخى عێراق، دوايين پێشهاتهكانى ناوچهكه و چهند پرسێكى جێى بايهخى ههردوولاش تاوتوێ دهكهن.