ئەمڕۆ مەراسیمی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن بەڕێوەدەچێت
رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ پێنجشەممە مەراسیمی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێنی کوڕی عەلی ئەبی تالیب، کچەزای پێغەمبەری ئیسلام لە شاری کەربەلا لە عێراق و چەندین وڵاتی دیکە بەڕێوەدەچێت.
ئیمام حوسێن کچەزای محەممەد، پێغەمبەری ئیسلام (دروودی خودای لەسەر بێ) لە شاری کەربەلا، لەگەڵ خێزان و دەیان لە کەسوکار و لایەنگرانی لە ساڵی 680ـی زایینی و لەسەر دەستی لایەنگرانی یەزیدی کوڕی مەعاوییە، خەلیفەی ئەمەوییەکان کوژرا.
کوژرانی ئیمام حوسێن کۆتایی بە ململانێی نێوان ئیمام حوسێن و یەزیدی کوڕی مەعاوییە و لایەنگرانی هەردوولا هێنا، چونکە ئیمام حوسێن دانی بە خەلافەتی یەزید نەدەنا و هەوڵی رووخاندنی دەدا.
مەراسیمی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن هەموو ساڵێک لە 20ی مانگی سەفەر کۆچی لە عێراق چەند وڵاتی دیکە بەڕێوەدەچێت. سەدان هەزار لە باوەڕدارانی شیعە سەردانی مەزارگەی ئیمام حوسێن لە کەربەلا دەکەن و بە چەندین شێواز ماتەمینی دەگێڕن.