رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، مۆسکۆ لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس نیگەرانە و داوای کۆتاییهێنان بە گرژییەکان دەکات.
ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رۆژی شەممە رایگەیاند، "داوا لە لایەنی فەلەستینی و ئیسرائیلی دەکەین کە ئاگربەستێکی دەستبەجێ جێبەجێ بکەن، تووندوتیژی رەتبکەنەوە، دان بەخۆیاندا بگرن و پڕۆسەیەکی دانوستاندن بە یارمەتیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەستپێبکەن بە ئامانجی بەرقەرارکردنی ئاشتیی لەمێژە چاوەڕوانکراو لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست."
پێشتر میدیای رووسی لە زاری میخایل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بڵاویکردبووەوە، رووسیا لەگەڵ ئیسرائیل، فەلەستینییەکان و وڵاتانی عەرەبیش لە پەیوەندیدایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ