شاندێکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە لووتكهی وەبەرهێنانی ئهبوزهبی دەکات

رووداو دیجیتاڵ
شاندێکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە چواردەمین خولی لووتكهی وەبەرهێنانی ئهبوزهبی دەکات کە ئەمڕۆ دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە، محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: بە سەرۆکایەتیی شاندێک بەشداری لە لووتکەکە دەکات و لە پەراوێزیشدا چەند کۆبوونەوەیەک دەکەن.
شاندەکەی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی محەممەد شوکرییە و نوێنەری وەزارەتی بازرگانی، وەزارەتی دارایی، هەژماری من و چەند وەبەرهێنێکی تێدایە.
14ـەمین خولی لووتكهی وەبەرهێنانی ئهبوزهبی ئەمڕۆ دەستپێدەکات کە بەناونیشانی "نەخشەرێی داهاتووی وەبەرهێنانی جیهانی و ئاراستەی نوێی دیمەنی وەبەرهێنانی جیهانی بەرەو سیستمێکی جیهانیی هاوسەنگ"ـە.
لووتکەکە تاوەکو 9ی نیسان بەردەوام دەبێت و بە بەشداریی چەند سەرۆکێک، 60 وەزیرو پارێزگارانی بانکی ناوەندیی وڵاتان، 30 سەرۆکی شارەوانی و هەزار و 250 پانێڵیست لە 180 وڵاتەوە بەڕێوەدەچێت.