MIT ئۆپەراسیۆنێک لە نێو سووریا ئەنجام دەدات

رووداو - ئاژاسنەکان

سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئاشکرایکرد، کە دەزگای هەواڵگری MIT ئۆپەراسیۆنێکی لە نێو سنوورەکانی سوریا ئەنجامداوە و توانیویەتی ئەو ئەفسەرە تورکە رزگاربکات، کە چەند رۆژێک پێش ئێستا رفێندرابوو.

رۆژی 5-1-2015 ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە رێگەی ئەکاونتی تایبەتی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاشکرایکرد، کە دەزگای هەواڵگری MIT ئۆپەراسیۆنێکی لە نێو سنوورەکانی سوریا ئەنجامداوە و توانیویەتی ئەو ئەفسەرە تورکە رزگاربکات، کە چەند رۆژێک پێش ئێستا رفێندرابوو.

رۆژی 3-1-2015 میدیاکانی تورکیا هەواڵی رفاندنی ئەفسەرێکی سوپای وڵاتەکەیان بڵاوکردەوە، کە لەسەر سنووری سوریا کاریکردووە و پێشتر 70 کەسی دەستگیرکردووە، کە ویستوویانە بە قاچاغ ئەو سنوورە ببڕن بۆ چوونە نێو ریزەکانی رێکخراوی داعش.

سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی ئەفسەرەکە داودئۆغڵو گوتی: "ئەفسەرە رفێندراوەکەمان لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتووی MIT گەڕایەوە بۆ وڵات. ". بەڵام هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی بڵاونەکراوەتەوە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی، کە ئەفسەرە تورکەکە لە لایەن رێکخراوی داعشەوە رفێندرابێت.