لە شوێنی ئێکسپۆ 2020 لە دوبەی شارێكی سەردەمیانە دروستدەکرێت

02-10-2022
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

شوێنی پێشانگەی جیهانیی ساڵی 2020ی دوبەی لە ئیمارات، یاخود ئێکسپۆ 2020، دەگۆڕدرێت بۆ شارێکی سەردەمیانە کە نوێترین تەکنەلۆژیای تێدا بەکاردەهێندرێت.
 
گوومەزی وەسڵ یەکێکە لە سەرنجڕاکێشترین شاکارەکانی ئێکسپۆ 2020 و بە رووناکیی رەنگاوڕەنگ بەدەوری خۆیدا دەخولێتەوە. لە پێشانگەکەدا بۆ کار و چالاکیی هونەری و کولتووری بەکاردەهێندرا، بەڵام پێشانگەکە کۆتاییهات کە ساڵێک لەمەوبەر کرابوویەوە.
 
بەرپرسانی دوبەی لە مانگی حوزەیران رایانگەیاندبوو، شوێنی ئێکسپۆ 2020 دەگۆڕدرێت بۆ شارێک بەناوی شاری ئێکسپۆ. شارە نوێیەکە هیچ ئۆتۆمبێلێکی تێدا نابێت؛ دانیشتووانەکەی بە پیادە یان لەڕێگەی پاسکیل هاتووچۆ دەکەن. ئەمەش بەشێک دەبێت لە پلانێکی 20 ساڵەی گەشەپێدانی دوبەی.
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی ئیمارات، لە ماوەی 182 رۆژی کردنەوەیدا، 24 ملیۆن گەشتیار سەردانی پێشانگەی ئێسکپۆ 2020یان کرد وێڕای ئەوەی کە بەهۆی پەتای کۆرۆنا، کردنەوەی پێشانگە جیهانییەکە بۆ ماوەی ساڵێک دواکەوت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەتەنیاهوو لە بنکەیەکی سەربازیی وڵاتەکەی. وێنە: AFP

نەتەنیاهوو: خۆمان ناچەمێنین

رۆژی پێنجشەممە، بە تۆمەتی کردنی تاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆڤایەتی لە کەرتی غەززە، دادگەی نێودەوڵەتیی تاوان (ICC) فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیران و یوئاڤ گالانت، وەزیری پێشووی بەرگریی ئیسرائیل دەرکرد.