وەزیری وزەی توركیا گەیشتە بەغدا

رووداو- بەغدا

كەمێك پیش ئێستا، تانەر یەڵدز، وەزیری وزەی توركیا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق كۆدەبێتەوە.

بەپێی گوتەی فەیسەڵ عەبدوڵڵا، گوتەبێژی حوسێن شەهرستانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری وزە بۆ (رووداو)، بڕیارە لە كاژێرەكانی داهاتوودا يەڵدز لە گەڵ شەهرستانی كۆببێتەوە.

سەبارەت بە هەواڵی هاتنی یەڵدز بۆ هەرێمی كوردستان، كەرەم ئەسكی گون، راوێژكاری وزەی توركیا بە (رووداو)ی راگەیاند "تانەر یەڵدز دەیەوێت سەردانی هەرێمی كوردستان بكات، بەڵام جارێ ئەوە دیار نییە سەردانەكە دەكات یاخود نا".