وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: "بن لادنی غەززەمان" کوشت
رووداو دیجیتاڵ
هێزی بەرگریی ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە، محەمەمەد زەیف، سەرکردەی سەربازیی حەماس "100% لە هێرشەکەی 13ی تەممووزدا کوژراوە،" کاتێک فڕۆکەیەکی ئیسرائیل لە خانیونس رافع سەلامە، فەرماندەی باڵای حەماسی کردە ئامانج و کوشتی.
ئیسرائیل دەڵێت لەو چەند کاژێرەی رابردوودا زانیاریی هەواڵگریی زیاتریان پێگەیشتووە کە محەممەد زەیف کوژراوە. یۆواڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیلیش ستایشی بەئامانجگرتنەکە دەکات و محەممەد زەیف بە "بن لادنی غەززە" ناودەبات.
گاڵانت دەڵێت، "ئەمە هەنگاوێکی گەورەیە بە ئاراستەی لەناوبردنی حەماس وەکو رێکخراوێکی سەربازی و حکومی و هەروەها بەدەستهێنانی ئامانجەکانی جەنگ."
سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل دەڵێن، لەوانەیە زۆر لە سەرکردەکانی حەماس و حیزبوڵڵا نەیانزانیبێت زەیف کوژراوە، بەو پێیەی بەشێکی بزووتنەوەکە لە تۆڕە گەورەکە دابڕاوە.
لە 21ی تەممووزی ئەم ساڵ ئیسرائیل رایگەیاند، محەممەد زەیف لەگەڵ رافع سەلامە بووە کاتێک بۆمبێک ژووری ئۆپەراسیۆنی ئەوانی لە خانیونس کردووەتە ئامانج.
پشتڕاستکردنەوەی کوشتنی محەممەد زەیف تەنیا رۆژێک لەدوای کوشتنی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە تارانی پایتەختی ئێران و کوشتنی فوئاد شوکر، سەرکردەی باڵای حیزبوڵڵای لوبنانی لە بەیرووت دێت.