ئوسترالیا.. لەرێگەی سەگەوە چاودێری تووشبووانی لەبیرچوونەوە دەکرێت
رووداو - AP
وڵاتی ئوستراڵیا پرۆژەیەکی نوێی تەندروستی بۆ تووشبووانی نەخۆشی لەبیرچوونەوە پەسەنددەکات، ئەوەیش لەرێگەی بەکارهێنانی سەگی راهێنراو بۆ چاودێریکردنی تووشبووانی نەخۆشیییەکە.
رۆس لابۆس، راهێنەری سەگ دەڵێت سەگەکان دەتوانن کاتی خواردن، چونەدەرەوە و کارەکان بیری نەخۆشەکان بخەنەوە.