ببە بە دۆستی شەربەتی سروشتیی پرتەقاڵ و مێوژ

رووداو - ئاژانسەكان

بەرەو وەرزی گەرما دەڕۆین و خواردنەوەی ساردەمەنییەكان وردەوردە دەبێتە عادەت لەنێو خەڵكیدا، پزیشكان هەمیشە دەڵێن خواردنەوەی شەربەتی سروشتی سوودی زۆری هەیە، ئەمانەی خوارەوە سوودە تەندروستییەكانی دوو جۆر شەربەتی سروشتین: پرتەقاڵ و مێوژ.

سوودەكانی شەربەتی پرتەقاڵ:

- دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C 
- كۆئەندامی بەرگری بەهێز دەكات
- دژی بەردی گورچیلەیە
- سووڕی خوێن چالاك دەكات
- هەوكردن كەمدەكاتەوە
- گوشاری خوێن رێكدەخات
- چەورییە زیانبەخشەكانی خوێن كەمدەكاتەوە
- پێست درەوشاوە دەكات
- تەندروستیی دڵ باش دەكات


سوودەكانی شەربەتی مێوژ

- دژەئۆكسێنی رێزڤیراترۆڵی تێدایە
- كڵۆبوونی خوێن كەمدەكاتەوە
- چەورییە زیانبەخشەكانی خوێن كەمدەكاتەوە
- بۆڕییەكانی خوێن تەندروستتر دەكات
- گوشاری خوێن رێكدەخات
- تەندروستیی دڵ دەپارێزێ
- تەندروستیی ماسولكەكان دەپارێزێت
- دژی ئەڵزهایمەرە
- رەونەقی پێست دەپارێزێ