له‌ رۆژی یه‌كه‌می خولی تۆپی ده‌ستی كوردستان چی روویدا؟


رووداو - هه‌ولێر


بە بەڕێوەچوونی چوار یاری خولی تۆپی دەستی کوردستان دەستیپێکرد.

 قۆناخی یەکەمی خولەکە لە دوو کۆمەڵە پێکدێت و لە هەر کۆمەڵەیەکدا چوار یانە بۆ قۆناخی کۆتایی سەردەکەون، لەوێشدا یارییەکان بە سیستەمی چوون و گەڕانەوە ئەنجامدەدرێت.

 لە یارییەکانی رۆژی یه‌كه‌مدا هەریەکە لە یانەکانی تەقتەق، رواندز و هەولێر بردنەوەیان تۆماركرد.