بەریتانیا.. چارەسەر بۆ تووشبووانی جەڵتەی مێشک دەدۆزرێتەوە
رووداو - AP
پزیشكانی بەریتانی زانکۆی ئۆکسفۆرد دۆزینەوەی چارەسەرێکی نوێ بۆ تووشبووانی جەڵتەی مێشک رادەگەیەنن و دەڵێن لەم چارەسەرەدا سوود لە بەکارهێنانی وزەی کارەبایی وەردەگرن.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرایدەکات ژمارەی قوربانیانی جەڵتەی مێشک لە جیهاندا لە زیادبوونە، کە لە باوترین نەخۆشییەکانی پەکخستنە لە جیهاندا و هیوادارن بتوانن لەم رێگەیەوە چارەسەر بۆ تووشبووان مسۆگەربکەن.