چالاکی جەستەیی هانی هەڵبژاردنی خۆراکی تەندروست دەدات
رووداو-هەولێر
توێژینەوەیەکی نوێ رایدەگەیێنێت ، چالاکی جەستەیی دەبێتەهۆی باشترکردنی هەڵبژاردنی خۆراک لەلایەن پیاوانەوە ئەمە لەکاتێکدایە ئەو کاریگەرییە لە خانماندا هێندەی پیاوان نییە و سنووردارە.
بەپێی ئەنجامی تویژینەوەیەکی زانستی لە زانکۆی میزۆری ئەمریکا کە ئەنجامەکەی لە گۆڤاری برەین ریسێرچس بڵاوکراوەتەوە، چالاکی جەستەیی بەشێوەیەکی جیاواز کار لە سیستەمی خۆراکی پیاوان و خانمان و چۆنییەتی هەڵبژاردنی خۆراکەکانیان دەکات.
توێژەرە ئەمریکییەکان وای بۆ دەچن چالاکی جەستەیی وەک راکردن و مەلەکردن کار لەو ئاماژە دەمارییانە دەکات کە لە گەدەوە دەگەنە مێشک و لە ماوەی 4 هەفتەدا وا دەکات پیاوان خۆراکی تەندروستتر هەڵبژێرن لە کاتێکدا خانمان لە هەمان ماوەدا هیچ کاریگەرییەک لە هەڵبژاردنی جۆری خۆراکەکانیان رووینەداوە.