چەند هۆکارێک بۆ دڵخۆشبوون
رووداو - haberturk
مرۆڤ زۆرکات بە هۆی رووداوەکانی دەورووبەری خەمبار و دڵەنگ دەبێت، بۆئەوەی ئەو دڵتەنگییە بەردەوام نەبێت، چەند هۆکارێک هەن بۆ ئەوەی هەست بە دڵخۆشی بکات و دڵتەنگی نەمێنیت.
1- وازهێنان لە رق و نەفرەت.
2- هەڵسوکەوتی چاک لەگەڵ هەموو کەسێکدا.
3- بینینی کێشەکان وەکو دەرفەتێک بۆ جاری داهاتوو.
4- باوەڕهێنان بەو ئاستەی هەتە.
5- گەورەکردنی خەون و خەیاڵەکان.
6- وازهێنان لە بیرۆکە و هەوڵی پاوانخوازی.
7- بەسەربردنی کات و ساتەکان بەخۆشی.
8- هەموو بەیانییەک لە یەک کاتدا لە خەوهەستان.
9- خۆ پێوانەنەکردن لەگەڵ کەسانی دیکە.
10- هاوڕێیەتی کردن لەگەڵ ئەو کەسانەی بە جوانی سەیری ژیان دەکەن.
11- زیادکردنی پەیوەندییە کۆمەلایەتییەکان.
12- بوون گوێگرێکی باش.
13- دەست بۆ ئەو کارانە ببە کە خۆت حەزی پێدەکەی.
14- خواردنی خواردەمەنییە تەندروستەکان.
15- وەرزش کردن.
16- ژیان بە سادەیی.
17- هەمیشە بیر لەشتە ئەرێنییەکان بکەوە.