کەمی دەرمان ئەرکی تووشبووانی هیمۆفیلیای قورسترکردووە
رووداو-ههولێر
ئهوانه یادی رۆژی جیهانی نەخۆشی هیمۆفیلیا دەکەنەوە، نەخۆشییەک لەگەل لەدایکبوونیان تا مردنیان لەگەڵیاندا دەبێت، سنور کە یەکێکە لە تووشبوان بەو نەخۆشییە ، جگە لە خۆی دوو ئهندانی دیکەی خێزانهكهشی هەمان نەخۆشییان هەیە و باس لەوە دەکەن ئەمساڵ بەهۆی کەمی دەرمان لە نەخۆشخانەکان وەک پێویست چارەسەر ناکرێن.
400 تووشبووی هیمۆ فیلیا لە هەرێمی کوردستان هەن کە زیاتر لە 160كهسیتن لە پارێزگای هەولێرن، ئەوان لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە خوێن و شێرپەنجە لەشارهكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک چارەسەر وەردەگرن.
نەبوونی نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری توشبووان بە هیمۆفیلیا گرفتی زۆری بۆ ئەو نەخۆشانە دروستدەکرد، بەڵام ئێستا کەمی دەرمان باری ئەوانی قورستر دەکرد.