فیلەکان لە هێمای مرۆڤەکان تێدەگەن

رووداو- mynet haber

فیلەکان لە سرووشتێکی کێویدا دەژین، بەڵام لەبەر ئەو بیرتیژیەی هەیانە زۆر بەناوبانگن، زاناکان دەریانخستووە کە فیلەکان لە هەندێک هێمای مرۆڤ تێدەگەن و دەتوانن وەڵامی ئەو هێمايانە بدەنەوە.

زاناکانی زانکۆی ST Andrews، لە لە باخچەی ئاژاڵانی سافاری سەرقاڵی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی جۆراو جۆرن لەسەر فیلەکان، زاناکان دەڵێن، هەر چەندە فیلەکان ترسناکن، بەڵام زۆر هەستیارن  و لە نێوان فیلەکان و مرۆڤەکان پەیوەندییەکی هەستیار هەیە، فیلەکان لە هەندێک هێمای مرۆڤ تێدەگەن و دەتوانن وەڵامی ئەو هێمايانە بدەنەوە.