چارەسەرێکی نوێ بۆ شێرپەنجەی مەمک دەدۆزرێتەوە

رووداو- BBC

پزیشکانی بەریتانی پەیمانگەی لێکۆڵینەوە شێرپەنجەییەکان دۆزینەوەی چارەسەرێکی نوێ بۆ شێرپەنجە رادەگەیێنن و دەڵێن خانمان چی دیکە پێویستیان بە چارەسەری کیمیایی نابێت. 

پزیشکان دەڵێن دەرمانەکان ناویان Lapatini و Trastuzumab ، کە ناسراون بە Herceptin، ئەم دەرمانە کاردەکاتە سەر گرێ شێرپەنجەییەکان و لاوازیان دەکات تاوەکو لەنێودەچین، دوای پێدانی ئەم دەرمانە بە 257 خانمی تووشبوو بە شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەکانی سەنتەری خزمەتگوزاری نیشتمانی NHS ی بەریتانیا، دەرمانەکە توانی گرێی شێرپەنجەییەکانی بەشێکی زۆر ئەو خانمانە لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتە لەنێو ببات.

جودێس بلێس پڕۆفیسۆر لە پەیمانگەی لێکۆڵینەوە شێرپەنجەییەکان لە لێدوانێکدا رایگەیاند: "سەرسام بووین بە دەرئەنجامەکانی ئەو دەرمانە کە توانی لە ماوەیەکی کەمدا گرێ شێرپەنجەییەکان کۆنترۆڵ بکات، بەڵام هێشتا لێکۆڵینەوەی زیاترمان پێویستە لەو بوارەدا تاکو بتوانین خانمان لە چارەسەر بە رێگەی کیمیایی بپارێزین".

پزیشکانی بەریتانی دەرئەنجامەکانی ئەم دەرمانە نوێیەیان لە کۆنگرەی ئەوروپی شێرپەنجەی مەمک راگەیاند و هیوادارن بتوانن بەم هەنگاوە نوێیە خانمان لە تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک بپارێزن.