باشووری کوردستان.. کۆنفڕانسی زانستی پزیشكی ددان بەڕێوەچوو
رووداو - هەولێر
لە باشووری کوردستان کۆنفڕانسێکی زانستی تایبەت بە پزیشكی ددان ئەنجامدرا و کۆمەڵێک پسپۆڕی بوارەکە ئەنجامی توێژینەوەکانیان لە بوارەکەدا خستەڕوو.
رێکخەرانی کۆنفڕانسەکەش ئەم جۆرە کۆنفڕانسانە بە هەلێکی گرنگ نێودەبەن، بۆ ئاشنابوونی پزیشكان و قوتابیانی کۆلێژە پزیشکییەکانی ددان بە جیهانی دەرەوە.