رەنج سەنگاوی و هیوا جەمال بەرنامەی تایبەتیان بۆ هەڵبژاردن هەیە


رووداو - هەولێر

هەردوو پێشكەشكاری ناسراوی تۆڕی میدیایی رووداو، رەنج سەنگاوی و هیوا جەمال دوو بەرنامە پێشكەشدەكەن، كە تایبەتە بە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و هەرێمی كوردستان.

لەم مانگەی كامپینی هەڵبژاردنەكانی ئەنجو‌ومەنی پارێزگاكان و ئەنجو‌ومەنی نوێنەرانی عێراق، كە بڕیارە 30 نیسان ئەنجامبدرێت ، تۆڕی میدیایی رووداو چەند بەرنامەیەكی نوێ پێشكەش دەكات.

رەنج سەنگاوی، پێشكەشكاری بەرنامەی (لەگەڵ رەنج)، لەم مانگەدا بەرنامەی دیبەیتی سەرۆك لیستەكان لە شارەكانی كوردستان بەڕێوەدەبات.

هیوا جەمال، پیشكەشكاری بەرنامەی (رووداوی ئەمڕۆ)، بۆ ئەم مانگە بەرنامەی (تاكسی هەڵبژاردن) پێشكەشدەكات، كە تێیدا میوانداری كاندیدەكان دەكات لە شوێنی پەیوەندیدار پرسیار و پرۆژەكان دەخاتەڕوو.