گوگڵ سەرۆكی كۆمپانیاكەی بە 100 ملیۆن دۆلار خەڵات دەكات
رووداو – sky news
كۆمپانیای گوگڵ رۆژی سێشەممە رایگەیاند، كە كۆمپانیاكە بڕیاریداوە ئێریك شمیدت-ی سەرۆكی جێبەجێكاری گوگڵ بە 100 ملیۆن دۆلار خەڵات بكات، كە ئەم خەڵاتە لە شێوەی پشك دەبێت لە كۆمپانیاكە و جگە لەوەش ساڵانە 6 ملیۆن دۆلاری كاشی وەك خەڵات پێدەدات.
كۆمپانیاكە هەروەها راشیگەیاند هەفتەی داهاتوو شمیدت 6 ملیۆن دۆلارە كاشەكە وەردەگرێت و پشكەكانیشی لە ساڵی 2015 ەوە تاوەكو 4 ساڵی دواتر بۆ خەرجدەكرێت و هۆكاری ئەم خەڵاتكردنەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە شمیدت بووەتە هۆی باشكردنی بەڕێوەچوونی كۆمپانیاكە لە ساڵی 2013 دا.
لە ساڵی 2013 دا پشكی گوگڵ بۆ 58.4% بەرزبووەوە و قازانجی كۆمپانیاكەش بۆ 21% زیادیكرد، واتە قازانجی كۆمپانیاكە 55.5 ملیار دۆلار بووە.
ئەو كەسەی لە پۆستی شمیدت كاربكات واتا سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای گوگڵ بێت كاری پەیوەندیكردن بە حكومەتەكان و بەستنی رێككەوتننامە دەبێت بۆ كۆمپانیاكە.