ئەردۆغان بەفەرمی نێچیرڤان بارزانی بۆ رێوڕەسمی سوێندخواردنەکەی لە ئەنقەرە بانگهێشت دەکات
رووداو دیجیتاڵ
نێچيرڤان بارزانى له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا پيرۆزبايى له ره‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان كرد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به سه‌رۆككۆمارى توركيا، ئەویش بەفەرمی بانگهێشتی کرد بۆ مەراسیمی سوێندخواردنەکەی لە ئەنقەرە.
نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه، 31-5-2023) لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ئەو و گه‌ل و حكومه‌تى توركيا خواست و، ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ توركيا له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه ئه‌ردۆغان وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ پيرۆزبايى و په‌يوه‌نديى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و دووپاتكردنه‌وه‌ى خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به فه‌رمى نێچيرڤان بارزانى بۆ رێوڕه‌سمى سوێندخوارنى له ئه‌نقه‌ره بانگهێشت كرد.
وەک لە راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەوە هاتووە "تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و، چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى گفتوگۆى هه‌ردوولا بوو".
رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا کە 28ـی 5ـی 2023 بەڕێوەچوو، توانی بەسەر کەمال کڵچدارئۆغڵو، بەربژێری هاوپەیمانیی میللـەتدا سەربکەوێت.
بەپێی ئەنجامەکانی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە بەدەستهێنانی 52.14٪ـی دەنگەکان بەسەر کڵچدارئۆغڵو سەرکەوت، بەمەش بۆ دەیەی سێیەم لەدەسەڵاتدا دەمێنێتەوە.