لە ئاکرێ بۆ دووەمجار فێستیڤاڵ بۆ گشتپرسی سازدەکرێت
رووداو- دهۆک
لە شارۆچکەی ئاکرێ فێستیڤاڵێکی بەرفراوانی جەماوەری بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی بەڕێوەدەچێت
سلێمان ئالیخان، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە دهۆک گوتی "بڕیارە رۆژی سێشەممە 31-5-2016، بۆ دووەمجار فێستیڤاڵێک بۆ پشتیوانی لە سەربەخۆیی و گشتپرسی لە ئاکرێ سازبکرێت و، تیێدا خەڵکی داوادەکەن گشتپرسی بکرێت و بەدرووشمی (بەڵێ بۆ ریفراندۆم) فێستیڤاڵەکە بەڕێوەدەچێت".
بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە دهۆک ئاماژەی بەوەکرد، فێستیڤاڵەکە جەماوەرییە و خەڵکی ئاکرێ تێیدا بەشدار دەبن، فێستیڤاڵەکەش لەلایەن خەڵکەوە سازدەکرێت.