لە سنووری پارێزگای دهۆک بەفر دەبارێت
رووداو دیجیتاڵ
شەپۆلێکی سەرما هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە لە چەند ناوچەیەکی سنووری پارێزگای دهۆک بەفربارین دەستیپێکردووە. کەشناسیش دەڵێت، شەپۆلەکە سێ رۆژ دەخایێنێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەکانی سنووری قەزای ئامێدی و کانی ماسێ بەفربارین دەستیپێکرد و تیمەکانی راماڵینی بەفر لە شوێنە جیاوازەکان بڵاوەیان پێکراوە تاوەکو رێگە لە دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ بگرن.
ئەیوب نەسری، پەیامنێری رووداو لە هاوینەهەواری سوارەتووکە دیمەنی بەفربارینەکەی گواستەوە و ئاماژەی بەوەکرد، بەفر لەسەر شەقامەکان کەوتووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئاستەنگی هاتووچۆ دروست نەبووە.