هەورامان گەچێنەیی: وەزیری ئەوقاف دڵنیایی دا هەموو مزگەوتەکان بۆ رەمەزان دەکرێنەوە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە روونکردنەوەیەکدا لەبارەی داخستنی مزگەوتەکان ئاماژەی بەوە کردووە، بۆ ماوەیەکی کاتی دەبێت و وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی "بەڵێنی بە بەندە دا کە لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا" بکرێنەوە.
هەورامان گەچێنەیی، سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان لە روونکردنەوەکەدا دەڵێت "ئەمڕۆ، 31-03-2021، لەگەڵ بەڕێز وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی کۆبووینەوە، پاش گفتوگۆ و را گۆڕینەوە، جەنابیان دڵنیایی بە بەندە دا کە لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا دەرگای سەرجەم مزگەوتەکان بەڕووی نوێژخوێنانی خۆشەویستدا دەکرێنەوە".
سەبارەت بە بڕیاری داخستنی مزگەوت و شوێنە ئایینییەکانی دیکەش لە 1ی نیسان تاوەکو 10ی هەمان مانگ، باسی لەوە کردووە کە ئەو بڕیاری داخستنە کە لەلایەن لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆناوە دەرچووە، "کاتییە و لە 01-04-2021 بۆ 10-04-2021 [دەبێت]، واتە، تەنها بۆ 10 رۆژە، سەرجەم مزگەوتەکان دەتوانن لەم 10 رۆژەدا ئامادەسازیی باش بکەن بۆ مانگی پیرۆزی رەمەزان".
رۆژی چوارشەممە 31ی ئاداری 2021 لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا رایگەیاند، لە 1ی نیسانەوە تاوەکو 10ی هەمان مانگ سەرجەم شوێنە ئایینییەکان دادەخرێن. ئەو شوێنە ئایینییەکانەی دادەخرێن، بەپێی راگەیێندراوی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، سەرجەم شوێنە ئایینییەکان لە "مزگەوت، تەکیە، کڵێسا، پەرستگە و هەموو شوێنە ئایینییەکانی دیکە" دەبن.
هەروەها لە راگەیێندراوی لیژنەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، رێگە بە ھیچ بۆنە و کۆبوونەوەیەکی ئایینی و کۆمەڵایەتی لە ناوەوە و دەرەوەی ئەو شوێنانە نادرێت، ھاوشێوەی ناوەندەکانی خوێندن و شوێنەکانی دیکە کە ماوەی زیاتر لە سێ ھەفتەیە داخراون.