بوومەلەرزەیەک رۆژهەڵات و باشووری کوردستانی هەژاند

رووداو دیجیتاڵ 

بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.5 پلەی رێختەر روویدا و لە بەشێكی هەرێمی کوردستان هەستی پێكرا.
 
بوومەلەرزەكە كاژێر 11:58ی رۆژی یەكشەممە، 30ی حوزەیران روویدا. محەممەد كەمال، شارەزای كەشناسی بە رووداوی گوت، چەقی بوومەلەرزەكە ناوچەی زەهاو بووە لە رۆژهەڵاتی كوردستان.
 
محەممەد کەمال دەڵێت، گوڕی بوومەلەرزەكە بە پێوەری رێختەر 4.6 پلە بووە و لە قووڵایی 10 كیلۆمەتر روویداوە. 
 
ماڵپەڕی ڤۆلکانۆ دیسکەڤەریی ئەڵمانی کە چاودێریی بوومەلەرزە لە جیهان دەکات، رایگەیاند گوڕی بوومەلەرزەکە 4.5 پلەی رێختەر بووە.
 
بە گوێری نزیكیی چەقی بوومەلەرزەكە، لە كەلار زۆرترین هەستی پێکراوە. بە گوتەی محەممەد كەمال، لە كەركووك، چەمچەماڵ، كۆیە و چەند ناوچەیەكی دیكەی هەرێمی كوردستان هەستی پێكراوە.
 
تاوەکو ئێستا دیار نییە بوومەلەرزەکە زیانی هەبووە یاخود نا.