لە کەمپی دۆمیز سێ ئەندامی خێزانێک خاوەن پێداویستی تایبەتن
رووداو - دۆمیز
چیرۆکی سێ ئەندامی خێزانێک کە سەرەڕای ئەوەی خاوەن پێداویستی تایبەتن، بەڵام رۆژانە ناچارن وەک کەسانی ئاسایی کاربکەن بۆ ئەوەی بژێوی خۆیان دابین بکەن.
هەزارو 200 پەنابەری رۆژئاوای کوردستان لە کەمپی دۆمیز بە خاوەن پێداویستی تایبەت لەقەڵەمدرێن.
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوبەرایەتی کەمپەکە لە هەر چوار خانەوادە کەسێکیان خاوەن پێداویستی تایبەتە، بەڵام بەهۆی کەمبوونی پێداویستی و کارمەندی پزیشکی وایکردووە کە زۆربەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان نەتوانن پێداویستیەکانی ژیان و تەندروستیان بە باشی دابین بکەن.
پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن