تاهیر ئەڵچی لە ئامەد بەخاکدەسپێردرێت
رووداو - ئامەد
رۆژی یەکشەممە 29-11-2015 لە ئامەد رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تاهیر ئەڵچی سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد بەڕێوەدەچێت و هەر لەو شارەش ئەڵچی بەخاک دەسپێردرێت .
پەیامنێری رووداو لە ئامەد رایگەیاند:" پێش بە خاکسپاردنی ئەڵچی گردبوونەوەیەکی فراوان لەبەردەم نەخۆشخانەی ئامەد بەڕێوەچوو".
پەیامنێری رووداو راشیگەیاند:" پارێزەرانی ئامەد و تورکیا لەزۆربەی شارەکان چوونەتە ئامەد بۆ بەشداریی لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی سەرۆکی سەندیکای پارێزرەانی ئامەد".
رۆژی یه‌كشه‌ممە 29-11-2015، پزیشكی دادوه‌ریی نه‌خۆشخانه‌ی فێركاریی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین ئه‌یوبی یه‌كه‌م راپۆرتی توێكاریی له‌باره‌ی چۆنییه‌تی كوژرانی تاهیر ئەڵچی راگه‌یاند و لە راپۆرتەکەدا هاتووە" تاهیر ئه‌ڵچی بهگوللـهیهك له دیوی پشته‌وه‌ی كه‌للـه‌ی سه‌رییه‌وه لێیدراوه‌و له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی لای چاوی چه‌پییه‌وه ده‌رهاتووه و بووه‌ته هۆكاری ده‌سبه‌جێ كوژرانی".
پێش نیوەڕۆی رۆژی شه‌ممە 28-11-2015 سه‌ندیكای پارێزه‌رانی ئامه‌د گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان بۆ زیانبه‌ركه‌وتنی مناره‌ی چوار پێچكیی مێژوویی له ئامه‌د سازكردبوو، له ناكاو پێكدادانی چه‌كداریی له نێوان پۆلیس و چه‌ند كه‌سانێكی نه‌ناسراو ئه‌نجامدرا و بووه هۆی كوشتنی ئەڵچی له ته‌مه‌نی 49 ساڵی و كوژرانی رۆژنامه‌نووسێكی دیكه.
هەر لەو رووداوەدا 2 پۆلیس كوژران و 4 پۆلیس و رۆژنامه‌نووسێكیش بریندار بوون.
پۆلیسی توركیا رایگەیاند:" کەسێک بەنێوی مه‌حسون گوركان بە کوشتنی ئەڵچی تۆمەتبارە، ئەو کەسە رۆژێك به‌ر له كوشتنی ئه‌ڵچی، به‌یاوه‌ریی هاوڕێیه‌كی هاتووه‌ته ئامه‌د و دوای چه‌ند كاژێرێك ته‌قه‌یان له كاروانی پۆلیسه‌كان له شاره‌دێی باغڵار له ئامه‌د كردووه".