گوتەبێژی یەکێتی: تەندروستیی مەلا بەختیار باش نییە و رووبەڕووبوونەوەی چەکداریش نابێت
رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیێنێت، مەلا بەختیار ژەهرخواردکراوە و "باری ته‌ندروستیی باش نییه"، دەشڵێت، "هه‌مووان چاوه‌ڕێی پشكنینه‌كان و یاساین کە پشتڕاستی بكاته‌وه هه‌وڵی له‌ناوبردنه به ژه‌هر یان نا."
میدیای فەرمیی یەکێتی لێدوانەکەی ئەمین بابە شێخ، گوتەبێژی یەکێتی بڵاوکردووەتەوە، ئاماژەی بەوە نەکردووە کەی و لە کوێ لێدوانەکەی داوە. له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه ژەهرخواردنەکە لە ئه‌نجامی كێشه نێوخۆییه‌كانی یه‌كێتییه، ئه‌مین بابه شێخ گوتوویەتی، "باشتره چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی پشكنینه ته‌ندروستییه‌كان و لێكۆڵینه‌وه یاساییه‌كان بكه‌ین."
لەبارەی پێشبینیی رووبه‌ڕووبوونه‌وی چه‌كداری له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی، گوته‌بێژی یه‌كێتی رایگه‌یاندووە، "ئه‌وانه هه‌مووی دوورن له راستییه‌وه و ئێمه له شارێك ده‌ژین یاسا تێیدا پارێزراوه و هه‌مووان رێز له یاسا و ئاسایش ده‌گرین."
نێوەڕاستی ئەم هەفتەیە، دەزگای چاودێری نزیک لە مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەرلینی ئەڵمانیاوە پێیدراوە مەلا بەختیار ژەهرخوارد کراوە.
گوتەبێژی یەکێتی لە لێدوانەکەیدا ئەوەی گوتووە کە "باری ته‌ندروستیی مه‌لا به‌ختیار باش نییه و هه‌مووان چاوه‌ڕێی پشكنینه‌كانین و چاوه‌ڕێی یاساین پشتڕاستی بكاته‌وه هه‌وڵی له‌ناوبردنه به ژه‌هر یان نا، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێک ئاماژه‌ی دیکە هه‌ن بۆ ژه‌هرخواردكردنی چه‌ند كه‌سێك له ئاسایشی سلێمانی."
پرسی ژەهرخواردکردنی بەرپرسانی یەکێتی لە دوای رووداوەکانی 8ـی تەممووز، بووەتە رۆژەڤ، بەتایبەت دوای ئەوەی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لاهوور شیخ جەنگیی هاوسەرۆکی یەکێتی بە ژەهرخواردکردنی تۆمەتبارکرد و لە میدیاکانەوە گوتی ئەوە بەبەڵگە لەلایە و لەئاییندەدا بەڵگەکانیش دەخاتەڕوو.
دوێنێ پێنجشەممە، 28-10-2021، د. سەردار نووری، پسپۆڕی کیمیایی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو ژەهرەی دراوەتە مەلا بەختیار پێی دەگوترێت جیوە و چەند کاریگەرییەکی نەرێنیی لەسەر مرۆڤ جێدەهێڵێت. دەڵێت، "کاریگەریی لەسەر هەموو سیستمی لەش هەیە، خەوی دەزڕێنێت، پێستی دەگۆڕێت و هەناسەی تووند دەبێت، بەڵام ئەمە دەکەوێتە سەر ئەو رێژەیەی وەریگرتووە و ئەو کاتەشی کە دەستنیشان دەکرێت بۆئەوەی چارەسەر بکرێت."
هەر رۆژی پێنجشەممە سەرچاوەیەکی نزیکیش لە حەسەن نووری، ناسراو بە وەستا حەسەن، بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە ماوەی رابردوودا چەند نیشانەیەک لە تەندروستیی وەستا حەسەن، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی و بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی سلێمانی دەرکەوتووە و بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنین لە رۆژی 01-10-2021 سەردانی ئەڵمانیای کردووە و دەرکەوتووە ژەهرخوارد کراوە.
ژەهری جیوە، بەر لە هەموو ئەندامەکانی لەش، کاریگەریی لەسەر جگەر و گورچیلە دەبێت.
د. سەردار نووری، پسپۆڕی کیمیایی ئاماژەی بەوە کرد، "لەوانەیە تووشی مۆمیابوونی جگەر ببێت، دواتر کاریگەریی لەسەر مێشک، هەناسە و هەموو سیستەمەکانی لەش هەیە. ژەهرەکەش لەڕێگەی خواردن، خواردنەوە و دەرزییەوە دەدرێت".
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، مەلا بەختیار رۆژی 20-10-2021 هەرێمی کوردستانی بەجێهێشتووە و ئێستا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە، بەڵام وەستا حەسەن گەڕاوەتەوە کوردستان و تەندروستیی جێگیرە.