کتێبی "مێژووی خوێن" پێشکێشی شەهید شیفا گەردی دەکرێت

29-10-2020
راوچی حەسەن @Rawchihasan
نیشانەکردن شەهید شیفا گەردی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کتێبی "مێژووی خوێن"، لە زمانی فارسییەوە وەرگێڕدرایە سەر زمانی کوردی، وەرگێڕەکەش کتێبەکەی پێشکێشی شەهید شیفا گەردی کردووە.
 
نووسەری کتێبەکە ناوی (مەحموودی تلووعیی)ـە، سەعد هەورامی لە دووتوێی 616 لاپەڕەدا لە زمانی فارسییەوە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی کورمانجی خواروو. 
 
سەعد هەورامی لەبارەی کتێبەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "یەکەم بەرهەمی منە وەکو وەرگێڕانی کتێب".
 
وەرگێڕ کتێبەکەی پێشکێشی شەهید شیفا گەردی، پێشکێشکاری کۆچکردووی تۆڕی میدیایی رووداو کردووە و دەڵێت "شەهید شیفا 12 ساڵ هاوڕێم بوو بە مانای تەواو هاوڕێیەتی، هیچ کاتێک ناتوانم چاکە و باشییەکانی لەبیر بکەم، تەنیا کارێک ئێستا توانیم بۆی بکەم ئەوە بوو کە ئەو بەرهەمی وەرگێڕانەم کە زۆر پێوەی ماندوو بووم پێشکێشی رۆحی ئەوی بکەم".
 
کتێبی مێژووی خوێن لە وەرگێڕانی سەعد هەورامییە، رەسووڵ سوڵتانی پێداچوونەوەی بۆ کردووە و شۆڕش غەفوور دیزاینی کردووە. لە رۆژی شەممەوە لە کتێبخانەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە. 
 
شیفا گەردی رۆژنامەڤانی دیاری (تۆڕی میدیایی رووداو) لە 25ـی شوباتی 2017 و لەكاتی كاری رۆژنامەڤانیدا لەشاری موسڵ گیانی لەدەستدا. 
 
شیفا گەردی ناوی تەواوی شیفا زیکری ئیبراهیم ـە، لە 24- 12- 1986 لەدایکبووە. لەسەرەتای ئامادەكاریكردن بۆ پەخشی تۆڕی میدیایی رووداو لەساڵی 2012ەوە كاری لە رووداو دەستپێكرد. خولی راهێنانی كاری رۆژنامەڤانی و پێشكێشكاری لە رووداو بینی لەلایەن راهێنەرانی ئەوروپاییەوە.

 

لاپەڕەیەکی کتێبەکە

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.