کوردستان
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێ ئەم پێشهاتانه مەترسییەکی جددی لەسەر ئاسایش و سەقامگیريی ناوچەکە دروست دەکەن
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە نیگەرانییەوە لە پێشهاتە سەربازییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڕوانێت و داوا لە هەموو لایەک دەکات "به دانايى و دانبه‌خۆداگرتن، رێگه له تێکچوونی دۆخەکە بگرن و سەقامگیریی ناوچەکە بپارێزن."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێ به نيگه‌رانييه‌كى زۆره‌وه له پێشهاته سه‌ربازييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌ئامانجگرتنى سه‌يد حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌ميندارى گشتيى حيزبوڵڵاى لوبنانى و ياوه‌رانى ده‌ڕوانێت.
ئەمڕۆ (یەکشەممە، 29-9-2024) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا دەڵێ "پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين و هاوخه‌ميانين."
لە راگەیێنراوەکەدا هەروەها هاتووە "ئەم پێشهاتانه مەترسییەکی جددی لەسەر ئاسایش و سەقامگیريی ناوچەکە دروست دەکەن. هۆشداری دەدەین کە بەردەواميى ئه‌م دۆخه تەنیا کارەسات و ماڵوێرانيی زیاتری بۆ هه‌موو لايه‌ك به‌بێ جياوازى لێ دەکەوێتەوە."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات "به دانايى و دانبه‌خۆداگرتن، رێگه له تێکچوونی دۆخەکە بگرن و سەقامگیريی ناوچەکە بپارێزن."
حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا ئێوارەی رۆژی هەینی (27-9-2024) بە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل لە باشووری بەیرووت کوژرا، کە ئەوەش مەترسیی فراوانبوونی جەنگی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست زیاترکردووە.
دەقی راگەیێندراوەکە:
به نيگه‌رانييه‌كى زۆره‌وه له پێشهاته سه‌ربازييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌ئامانجگرتنى سه‌يد حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌ميندارى گشتيى حيزبوڵڵاى لوبنانى و ياوه‌رانى ده‌ڕوانين. پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين و هاوخه‌ميانين.
ئەم پێشهاتانه مەترسییەکی جددی لەسەر ئاسایش و سەقامگیريی ناوچەکە دروست دەکەن. هۆشداری دەدەین کە بەردەواميى ئه‌م دۆخه تەنیا کارەسات و ماڵوێرانيی زیاتری بۆ هه‌موو لايه‌ك به‌بێ جياوازى لێ دەکەوێتەوە. بۆیە داوا لە هەمووان دەكه‌ين به دانايى و دانبه‌خۆداگرتن، ڕێگه له تێکچوونی دۆخەکە بگرن و سەقامگیريی ناوچەکە بپارێزن.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمى كوردستان
2024/9/29
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ