رووداو دیجیتاڵ
گەنجێکی تەمەن 18 ساڵانی خەڵکی گوندی سولەدوکەلی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ کوژرا.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، مەتین قسمەتی، شەوی رابردوو بۆ بینینی یارییەکانی تۆپی پێی خولی مەرگەوەڕ چووەتە شارەدێی دزە و درەنگی شەو بە ئۆتۆمبێل لەگەڵ هاوڕێیەکیدا بەرەو گوندەکەیان گەڕاوەتەوە، لە رێگەدا تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
بەپێی گێڕانەوەی هاوڕێیەکەی، مەتین قسمەتی شۆفێر بووە و لەسەر رێگەی کولەبێهی- سولەدوکەل بەرد داندراوە و ئەو چووە بەردەکان لاببات، لەو کاتەدا کەسێک بە چەکی کڵاشنیکۆف تەقەی لە مەتین قسمەتی کردووە و بە هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
تاوەکو کاتی ئامادەکردنی ئەو هەواڵە، کەس لەسەر ئەو رووداوە دەستبەسەر نەکراوە و هۆکاری کوشتنی ئەو گەنجە نەزاندراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ