ئەو کچەی لە چاکسازیی ژنانی سلێمانی هەڵات دەستگیر کرایەوە
رووداو دیجیتاڵ
دوێنێ کچێک لە چاکسازیی ژنان و منداڵانی سلێمانی هەڵات. بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ دەستگیریان کردووتەوە.
رۆژ دووشەممە، ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەو کچەی دوێنێ لە چاکسازیی ژنان و منداڵانی سلێمانی هەڵات، ئەمڕۆ لەلایەن هێزێکی ئێمە و ئاسایشەوە لە پارکی هەواری شار لە سلێمانی دەستگیرکرایەوە".
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، کچەکە حوکم نەدراوە و وەک راگیراوێک لە چاکسازی ژنان و منداڵان راگیراوە.
کچەکە تەمەنی 16 ساڵە و بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە و بە مادەی ژمارە 7 لە یاسای بەرەنگاربووەنەوەی تووندوتیژیی خێزانی راگیراوە و لەلایەن خێزانەکەیەوە سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە.
لەبارەی رووداوەکەوە ئاسایشی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "شەش کەس هاوکاریی کچە هەڵهاتووەکەیان کردووە، لەگەڵ کچەکەدا دەستگیرمان کردن."
دەقی ئەو مادەیەی لە یاسای ژماره (8)ی ساڵی 2011 یاسای بهرهنگاربوونهوهی خێزان له تووندوتیژی له ههرێمی كوردستان-عێراق پێی دەستگیرکراوە کە دەڵێت، "ههر كهسێك تووندوتیژییهكی خێزانی ئهنجام بدات بۆ ماوهیهك سزای بهندكردن دهیگرێتهوه كه له 6 مانگ كهمتر نهبێت و له 3 ساڵیش زیاتر نهبێت و به پێبژاردن كه له یهك ملیۆن دینار كهمتر نهبێت و له پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نهبێت یان بهیهكێك لهو دووانە سزا دەدرێت."