حەوت مانگە نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکاریی مرۆیی بۆ رۆژئاوای کوردستان نەناردووە
رووداو - قامشلۆ
ماوەی حەوت مانگە هیچ هاوکارییەکی مرۆیی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاڤای کوردستان نەنێردراوە، ئەو هاوکارییانەشی بەدەستی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر گەیشتووە لە رێگەی حکومەتی سووریاوە تەنیا هاوکاریی پزیشکی بوون، کە نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکەشی حکومەتی سووریای کردبوو.
15 کەمپی ئاوارەکان لە باکووری و رۆژهەڵاتی سووریا هەن کە لەژێر کۆنترۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەردان، نزیکەی 400-500 هەزار ئاوارە هەم لەنێو کەمپەکان و هەمیش لەنێو شارەکاندا نیشتەجێن و پێویستیان بە هاوکاریی بەپەلەیە.