لە بنەسڵاوە پێشمەرگەیەک خۆی کوشت
رووداو دیجیتاڵ
لە هەولێر پێشمەرگەیەکی سەر بە یەکەی 80 لەنێو ماڵەکەی خۆیدا لە قەزای بنەسڵاوە خۆی کوشت.
بەپێی زانیارییەکانی (تۆڕی میدیایی رووداو) پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 29-7-2020 پێشمەرگەیەک بەناوی (ئامانج خەلیل)، کە تەمەنی 35 ساڵە، خێزاندارە و چوار منداڵی هەیە لە ماڵەکەی خۆیدا لە قەزای بنەسڵاوە خۆی کوشتووە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی رووداو هەر دوای رووداوەکە تیمێکی بنکەی پۆلیسی بنەسڵاوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و تەرمەکەیان ناردووە بۆ پزیشکی دادی هەولێر.
پیاوەکە پێشمەرگەی سەر بە یەکەکانی 80 بووە و کاری ئاسنفرۆشیشی کردووە، دوای رووداوەکە پۆلیسی قەزای بنەسڵاوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردەوە و هێشتا هۆکاری خۆکوشتنەکەی نەزاندراوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.