په‌خشی ته‌له‌فزیۆن و رادیۆی رووداو ده‌ستیپێكرد

رووداو- هه‌ولێر

كاژێر 5 ئێواره‌ به‌ كاتی هه‌رێمی كوردستان، ته‌له‌فزیۆن و رادیۆی رووداو په‌خشی خۆی ده‌ستپێكرد.
 كه‌ناڵی رووداو به‌ هه‌ردوو سیسته‌می دیجیتاڵ و HD په‌خشی خۆی ده‌كات.

 له‌ کاژێری یەکەمدا واته‌  كاژێر 5، تیڤی، بەش و بەرنامەکانی رووداو ده‌ناسێندرێت

کەناڵی رووداو کاژێر 6ى  ئێوارە پەخشی ئاسایی 24 کاژێری خۆی بە هەواڵەکان دەستپێدەکات. ده‌توانن له‌و لینكه‌دا راسته‌خۆی په‌خشتی كه‌ناڵی رووداو ببینن:

http://rudaw.net/Live.aspx?pageid=8265

هاوكات رادیۆی رووداو كاژێر 6 دەست بە پەخشی 24 کاژێری خۆی ده‌كات و لە هەرچوار پارچەی کوردستان دەبیسترێت.
ده‌توانن له‌و لینكه‌ گوێبیستی رادیۆی رووداو بن

http://rudaw.net/Live.aspx?pageid=8267

تۆڕی میدیایی رووداو پێکهاتووە لە تیڤی، رادیۆ، هەفتەنامەی رووداو لە کوردستان، هەفتەنامەی رووداو لە ئەوروپا، هه‌فته‌نامه‌ی سپۆرت، مانگنامەی لۆمۆند دیپلۆماتیک، مانگانامەی رووداو بۆ منداڵان و دیجیتاڵ پۆڕتاڵی رووداو، کە پێکهاتووە لە سایتی رووداو و رووداو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی فەیسبوک، تویتەر و یوتیوب.

فریکوێنسیەکانی رووداو لە مانگە دەستکردەکان: